له سه‌ر لوتکه‌ی چیای خه‌یاڵ
له ناخی گیان
له کانگای دڵ
له گه‌ڵ هه‌ستی جوانی دڵدا
به ده‌نگی به‌رز هاوار ئه‌که‌م
ئه‌ی لاوانی وڵاته‌که‌م
یادی ئیوه له ژێر هه‌وری
دارستانی ژیانی من
هه‌مو ڕۆژێک چرۆ ئه‌کا
تیشکی هیوام به بێ ئێوه
ده‌روازه‌ی دڵ ناکاته‌وه
ئیوه نه‌بن ڕوناکی ڕۆژ له ژوره‌که‌م
دا نامرکێ
ئیوه‌ن،
جوانترین وشه‌ی ئاوات
شێعره‌کانم به بێ ئێوه ده‌ژاکێن و
له گه‌ڵ هه‌ستم ده‌بن به خۆڵه مێشێکی سه‌رد و سڕ
جوانترین گۆڵ
به سۆزترین دێڕی هه‌ڵبه‌ست
له گه‌ڵ شادی وەرزی به‌هار
له سه‌ر ڕێگای داهاتومان
چاوه‌ڕوانن
له ساڵی نوێ
با پێکه‌وه
هه‌ورازی چڕ بپێوینو
مه‌شغه‌ڵی بیر داگرسێنین.
#هاوار
#ژیار_دەلاقیە_ڕوو_بە_دەگاو_پایگە_لانی
کسب رتبه352 کنکور سراسری منطقه3 علوم انسانی...
برچسب : نویسنده : paigalan بازدید : 13